محه‌مه‌د مه‌لا قادر كۆچی دوایی كرد

چه‌ندین پله‌ و پۆست و به‌رپرسیارێتی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی شۆڕشدا هه‌بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/1/2019 محه‌مه‌د مه‌لا قادر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

کورتەیەک لە ژیان و خەباتی سیاسی محەمەد مەلا قادر:

  • ساڵی 1934 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
  • ساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • ساڵی 1962 بە ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان هەڵبژێردراوە.
  • ساڵی 1964 بە ئەندامی دەستەی ئامادەکاریی کۆنگرەی شەشی پارتی دەستنیشان کراوە.
  • ساڵی 1967 بووەتە بەڕێوەبەری پەروەردە لە شۆڕشی ئەیلوول.
  • ساڵی 1970 وەک ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردراوە.
  • ساڵی 1973 بووەتە بەرپرسی لقی دووی پارتی.
  • ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
  • ساڵی 1986 جارێکی تر بووەتە بەرپرسی لقی دووی پارتی.
  •  لە هەردوو کۆنگرەی پارتی لە ساڵانی 1989 و 1993، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوەتەوە.
  • لە 25ی نیسانی ساڵی 1993 بووەتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی 1996 مەدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوە.
  • ساڵی 1999 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
  • ساڵی 2004 بووتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی.
  •  ساڵی 2005 بووەتە بەرپرسی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی.

محەمەد مەلا قادر حەوت کتێبی چاپکراوی هەیە کە ئەمانەی خوارەوەن:

  • دیوانی لاجان
  • پەندنامەی ئاوارە
  • کۆمەڵایەتی لە کوردستان
  • خەباتنامە
  • سەربووردە
  • ساڵێک لە شێخ وەسانان
  • سەربووردەی نەمران