باره‌گاى بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ته‌ڵعه‌ت سامان ده‌كات
دوێنێ له ته‌مه‌نى 74 ساڵييدا به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
باره‌گاى بارزانى له پرسه نامه‌يه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ته‌ڵعه‌ت سامان شانۆكار و ده‌رهێنه‌رى كورد ده‌كات، كه دوێنێ له ته‌مه‌نى 74 ساڵييدا به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گيانى له‌ده‌ستدا.
ده‌قى پرسه نامه‌كه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ته‌لعه‌ت سامان
به‌بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی ده‌رهێنه‌ر و شانۆکاری دیاری گه‌له‌که‌مان (ته‌ڵعه‌ت سامان) دڵگران بووین.
له کایه‌ی هونه‌ری کوردی و به‌تاییه‌تی مێژووی شانۆی کوردی ناوی مامۆستا ته‌ڵعه‌ت و کاره جوانه‌کانی بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی و ره‌وتی هونه‌ری شانۆیی هه‌میشه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی ئێوه و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌ین.
له خودای مه‌زن داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی ببه‌خشێت به هه‌موو لایه‌ک و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی