پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى، به بۆنهى كۆچى دوايى محهمهد مهلا قادر، له پهيامێكدا پرسه و سهرهخۆشى خۆى ئاراستهى كهسوكار و خانهوادهى كۆچكردوو كرد و رايگهياند، لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم.
دهقى پرسه نامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.
لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم.
لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ـی 1ـی 2019