سەرەخۆشیی مهسرور بارزانى بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر
هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە
K24 – ههولێر:
له پهيامێكدا، مهسرور بارزانى، راوێژكارى ئهنجوومهنى ئاسايشى ههرێمى كوردستان، سهرهخۆشى له بنهماڵه و كهسوكارى مامۆستا محهمهد مهلا قادر كرد و رايگهياند، هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.
دهقى پرسهنامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.
براتان
مەسرور بارزانی
15ی کانوونی دووەمی2019