باره‌گای بارزانی له‌سه‌ر تیرۆركردنی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له كه‌ركووك هاته ده‌نگ
باره‌گای بارزانی: به‌رپرسی رێكخراوی موسه‌ڵای پارتی له كه‌ركووك تیرۆر كراوه
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی له‌سه‌ر به‌رپرسه تیرۆركراوه‌كه‌ی پارتی له كه‌ركووك هاته ده‌نگ و له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "دڵنیایی ده‌ده‌ینه جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك، هیچ هه‌وڵ و تاوانێكی ترسنۆكانه نابێته هۆی ساردبوونه‌وه‌مان له ئامانجه‌كانمان، به دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و رووداوه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین و ئه‌م تاوانه لێخۆشبوونی نییه تا تاوانباران ده‌دۆزرێنه‌وه و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
هه‌روه‌ها باره‌گای بارزانی، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و جه‌ماوه‌ری پارتی له‌شاری كه‌ركووك كردووه و ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو له هه‌وڵێكی تیرۆریستی‌دا جه‌بار عارف ره‌شید، به‌رپرسی رێكخراوی موسه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك شه‌هیدكراوه".
شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووك، دەستڕێژی گولـلە لە کادرێکی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه کاوە ئەحمەد فەتحوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی 3ی پارتی لە کەرکووك، سەبارەت بە رووداوەکە بە کوردستان 24 ی راگەیاند: "شەوی رابردوو عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی، لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی ناسیاوێکیان لە گەڕەکی موسەڵا لەنزیک بارەگایەکی بەرەی تورکمانی و هاوکات نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، دەستڕێژی گوولـلەی لێ‌کرا و بەسەختی برینداربوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە ماوەی کاتژمێرێک لەژێر چاودێری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە كە بوونی فیشەکێک لە ناوسەریدا بوو گیانی لەدەستداوە".
گوتیشی: "كردەوەكە تیرۆریستیە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێكردووە".