کچێکی دیکەی ئێزدی لە دەست چەکدارانی داعش رزگار کرا
تەمەنی 18 ساڵە
K24 – ههولێر:
کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەست چەکدارانی داعش لە سووریا رزگار کرا.
نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوە ئێزدییەکان لە دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێکی ئێزدی بەناوی فریال خدیدا کە تەمەنی 18 ساڵە لەدەست چەکدارانی داعش لە سووریا رزگار کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو نووسینگەیە، ئەو کچە لە ساڵی 2014 لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی سیبا شیخدری سەر بە قەزای شنگال رفێندراوە و کەوتووەتە دەست چەکدارانی داعش.
لە ساڵی 2014 داعش هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و بەهۆیەوە سەدان ژن و کچی ئێزدی کەوتنە دەست داعش و تاکو ئێستاش بەشێکی زۆری ئەو رفێندراوانە رزگار نەکراون.
H.J