ئه‌ستێره‌یه‌كی ئارجێنتینا له‌ نێو فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بێ سه‌روشوێن بوو

لە کاتی هاتنی فرۆکەکە بەرەو بریتانیا، لە ناکاو لە نزیک گەرووی مانش بێ سەر و شوێن دەبێت

ئێمیلیانۆ سالای یاریزانی یانەی کاردیف سیتی ئینگڵاند لە کاتی گواستنەوەی بۆ بریتانیا فرۆکە تایبەتیەکەی لەناکاو بێ سەر و شوێن دەبێت.

دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی کاردیف سیتی وێلزی لەگەڵ هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی نانتی فڕەنسی گه‌یشتنه‌ رێکكەوتن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، بەرپرسانی یانە وێلزیەکە فرۆکەیەکی تایبەتیان لە جۆری پایپەر مالیبۆیان ناردە فرەنسا بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، بەڵام لە کاتی هاتنی فرۆکەکە بەرەو بریتانیا، لە ناکاو لە نزیک گەرووی مانش بێ سەر و شوێن دەبێت و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر فرۆکەیەکە دەست نەکەوتووە.

ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردۆتەوە کە حکوومەتی بریتانیا تیمێکی لێکۆلینەوەی بۆ دۆزینەوەی ئەو فرۆکەیە ناردۆتە شوێنەکە، بەڵام هیچ سەرە داوێکیان دەست نەکەوتووە و لەلایەن خۆشیەوە هێزی دەریاوانی فڕەنسا کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی راگەیاندووە، بەلام تاوەکو ئێستا نەزانراوە کە ئەو یاریزانە لەو فرۆکەیەدایە یاخود نا.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە یانەی نانتی فرەنسی بریاریدا کە یاری شەوی داهاتوویان لە جامی فڕەنسی دوابخرێت.