ئه‌ردوغان: رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه زیندووه و هێشتا كاری پێده‌كرێت
هه‌ركاتێك پێویست بكات ئۆپه‌راسیۆن له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێشتا كار به رێككه‌وتنی "ئه‌ده‌نه" ده‌كرێت، كه له ساڵی 1998 له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق واژۆ كراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردوغان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ ناساندنی به‌ربژێرانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ شاره‌وانییه‌كانی ویلایه‌تی غازی عه‌نتاب هاتوون و گوتی: "به‌وانه بڵێن كه پرسیار له‌باره‌ی بوونی توركیا له‌ناو خاكی سووریا ده‌كه‌ن، كه هێشتا رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كاری پێده‌كرێت".
ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت توركیا له سووریا دوور بخه‌نه‌وه، ئامانجیان ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی نییه بۆ گه‌لی سووریا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێت گۆماوه‌كه قووڵتر بكه‌نه‌وه".
ئه‌ردوغان گوتی: "توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێران له‌لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له سووری هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سووریا بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كه له كاره‌ساتێكی گه‌وره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه نیشانی هه‌موو جیهانماندا، هه‌ركاتێك پێویست بكات له‌سووریا په‌نا بۆ كرده‌ی سه‌ربازی ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر دانوستانه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، "ئێستا ئێمه له ئارامیدا ده‌ژین، به‌ڵام ناكرێت رێگه بده‌ین خه‌ڵكی سووریا له‌ژێر ره‌حمی سته‌مكاران و بۆمب و به‌رمیلی ته‌قیێنه‌ردا بمێننه‌وه".
گوتیشی: "له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا زیاتر له 8 هه‌زار گومانلێكراوی داعشمان ده‌ستگیر كردووه" و دووپاتیكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت، مونبج، رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكووری سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ری سووری بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ڕه‌خسێت".
هه‌روه‌ك ئه‌ردوغان ده‌م به پرسیاره‌وه دووپاتیكرده‌وه، "ئایا ده‌كرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین؟ له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن له دووری 12 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه دێن و به خواستی خۆیان پیاسه له‌ناو خاكی سووریا ده‌كه‌ن، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و مرۆیی به ناوچه‌كه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه".
رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری نێوان سووریا و توركیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كاته‌وه، گه‌وره‌ترین به‌شی ئه‌و رێككه‌وتنه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تی دیمه‌شق پشتگیری په‌كه‌كه بكات"، و ئه‌وكات ئه‌نقه‌ره داوای له دیمه‌شق كردبوو، "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" رێبه‌ری په‌كه‌كه له‌ناو خاكه‌كه‌ی ده‌ربكات و ته‌واوی بنكه چه‌كدارییه‌كانیشی له سووریا و لوبنان دابخرێن و رێگری له دزه‌كردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه بۆ توركیا بكرێت.
هه‌روه‌ك رێككه‌وتنه‌كه مافی ئه‌وه به توركیا ده‌دات، "ئه‌گه‌ر دیمه‌شق پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا توركیا ده‌توانێت به قووڵایی 5 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سووریا".
H.B