داوا دهكرێت وهزیری نهوتی عێراق بانگهێشتی پهرلهمان بكرێت
داوای روونكردنهوه لهسهر گرێبهسته نهوتییهكانی نێوان عێراق و ئوردن دهكرێت
K24- ههولێر:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات, سامر غهزبان، وەزیری نەوتی عێراق بانگێشتی پەرلەمان بكرێت و روونكردنەوە لەبارەی گرێبەستە نەوتیەكانی نێوان عراق و ئوردن بدات.
غالیب محەمەد, ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو گرێبەستەی لەنێوان ئوردن و عێراقدا لەبارەی راكێشانی بۆڕی نەوت بۆ بەندەری عەقەبە ھەیە, ناروونە و بەو شێوەیە عێراق ساڵانە بە دەیان ملیۆن دۆلار لەدەست دەدات.
بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان بەغدا و عەمان، تێچووی كرێی گواستنەوەی ھەر بەرمیلێك نەوت، ئوردن 5 دۆلار لە عێراق وەردەگرێت و ساڵانە بە بەھای 3 ملیار دۆلار سود لە بەرھەمە نەوتیەكانی عێراق وەردەگرێت، لەكاتێكدا ئهو پڕۆژهیه پڕۆژەیەكە ستراتیژی و دوولایەنەیە.
H.B