له رێى سيستمێكى زيرهكهوه چاودێرى به‌ساڵاچووان ده‌كرێت
ئەپڵ واچ گیانی پیاوێکی نەرويجى رزگار کرد
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌رويج، له رێى سيستمى چاودێرى ئه‌پڵ واچه‌وه چاودێرى ته‌ندرووستى هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو ده‌كرێت.
"ترۆلۆڤ" پیاوێکی تەمەن 67 ساڵانی نەرويجييه لە کاتژمێری 4ى به‌ره به‌يان له گه‌رماوى ماڵه‌كه‌يدا كه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه له هۆش چووه، به‌ڵام به هۆى سيستمى ئەپڵ واچ ژيانى رزگار كراوه.
دواى ئەوەی کە ترۆلۆڤ بۆ ماوەی 1 خولەک هیچ جووڵانەوەی نابێت کاتژمێره زيرهكهكهى بە کار كه‌وتووه و راسته‌وخۆ پەیوەندی بە پۆلیسه‌وه كردووه، پۆلیسیش پەیوەندی كردووه به تیمی پزیشکی و ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه له حاڵه‌ته‌كه و به‌و هۆيه‌وه تيمه‌كه توانيويانه فرياى ترۆلۆڤ بكه‌ون.
ئه‌پڵ ۆچ ،بۆ بەساڵاچووانی سەرەوەی 65 ساڵ چالاک کراوە و ئەگەر بەکارهێنەر بۆ ماوەی 1 خولەک هیچ جوڵانەوەی نەبێت بە شێوەی ئۆتۆماتيک پەیوەندی بە پۆلیسه‌وه دەکات و زانیاری له باره‌ى شوێنهكهيهوه ده‌گه‌يه‌نێته پۆليس.