10 باوترین دیاریی رۆژی خۆشەویستی

چ جۆرە دیارییەک لە ڤالێنتاین بازاڕی گەرمە؟

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ 14/02/2019 رۆژی ڤالێنتاینە و تیایدا خۆشەویستان پەیمانی پێکەوەبوون نوێ دەکەنەوە.

ڤالێنتاین قەشەیەکی سەردەمی ئیمپراتۆری رۆمانەکان بوو و بە نهێنی دژی ئیمپراتۆر کلاودیۆس کاری دەکرد، بەوەی ئەو ئیمپراتۆرە، لە پێناو بەهێزکردنی سوپاکەی، هاوسەرگیریی گەنجانی قەدەغە کردبوو، بەڵام ئەو قەشەیە، بە نهێنی خۆشەویستانی لێک مارە دەکرد و دەیکردنە هاوسەری یەکتر، بەهۆی ئەمەش، ڤالێنتاین لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی ئیمپراتۆری رۆمانی، کوژرا.

ئەمە یەکێکە لە چیرۆکە بڵاوەکانی رۆژی ڤالێنتاین، بەڵام چیرۆکەکە هەر چۆنێک بێت، ئێستا ئەم رۆژە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، بووەتە رۆژی خۆشەویستی.

رۆژنامەی مێترۆ، بە دواداچوونی کردووە و تیایدا ئەو 10 دیاریی و کارە تایبەتانە ئاشکرا دەکات کە ئاشقان لەو رۆژەدا پێشکەشی یەکدی دەکەن.

  • شۆکۆلاتە
  • گوڵی سرووشتی
  • خشڵ و زێڕ
  • ژوانێکی تایبەتی ئێواران
  • جلووبەرگ
  • کارت و نامەی تایبەتی خۆشەویستی
  • گوڵی ناو ئینجانە
  • بۆن
  • دیاریی تایبەت بە دەست دروستکراو
  • بووکەڵەی خۆشەویستی