ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند پارێزگایه‌ك داده‌نێت
"هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن"
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پلانێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدا به‌ریه‌ك بكه‌ون".
عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراقن، پلان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه داده‌ڕێژن، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی مه‌ترسیانه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌شه‌وه رای گشتی فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست نه‌كه‌ن، تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، شكست ده‌هێنێ و ناتوانێت رای گشتیی ئه‌و ناوچانه له به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه‌یان له عێراق دروست بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: " هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان دووریان بخه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین".
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پاڵپشتیی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك هۆز و سه‌ركرده دیاره‌كانی پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، ده‌یانه‌وێت بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابین بكه‌ن".