فڕۆکەوانێک لە ئاسماندا خەوی لێدەکەوێت
فڕۆکەکەی دەفڕێت و خۆشی خەوی لێکەوتووە
K24 – ههولێر:
فڕۆکەوانێکی چینی کە ماوەی 20 ساڵە فڕۆکەوانە، لە کاتی ئەرکەکەیدا خەوی لێدەکەوێت و مەترسی بۆ ژیانی سەرنشینانی فڕۆکەکەی دروست دەکات.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، تەنها سێ رۆژە مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی چین بەهۆی کاری زۆر و ماندووبوون تەواو بووە.
فڕۆکەکە لە تۆکیۆوە بۆ سۆل (سیئۆل) دەفڕی و ڤیدیۆکەش لە لایەن یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە تۆمار کراوە.
ئەگەرچی ڤیدیۆکە بووەتە کێشە بۆ فڕۆکەوانە خەوتووەکە، بەڵام کۆمپانیای فڕۆکەوانیی چین بڕیاریداوە سزای یاریدەدەری فڕۆکەوانەکەش بدات، چونکە لەبری ئەوەی هۆشیاریی بکاتەوە، ڤیدیۆی تۆمارکردووە.