كریستیانۆ بێ ده‌نگ بوو، به‌ڵام دیبالا هاته ده‌نگ و یوڤێنتۆسی رزگار كرد
یوڤێنتۆس له یارییه‌كی دراماتیكی و زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی 25ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به زه‌حمه‌ت شكستی به یانه‌ی بۆلۆنیا هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 شووباتی 2019، یوڤێنتۆس له نێو یاریگه‌ی (ریناتۆ دال ئارا) بووه میوانی یانه‌ی بۆڵۆنیا، یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یارییه‌كه له گێمی دووه‌م تۆمار كرا، كاتێك له خوله‌كی 59 پاوڵۆ دیبالا هاته نێو یاریگه و دوای تێپه‌ڕبوونی 8 خولهك دیبالا به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ خانمه پیره‌كه مسۆگه‌ر كرد، ئه‌مه‌ش چواره‌مین گۆڵی دیبالا بوو له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی.
یوڤێنتۆس به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی بۆ 69 خاڵ زیاد كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بۆلۆنیا به 18 خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌م دێت.