باوكی نێیمار چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی له باره‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
باوكی نێیمار: هانده‌رانی ریال مه‌درید خه‌ون به نێیمار ده‌بینن
باوكی نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری به‌رازیلی له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید، گوتی هه‌موو هانده‌رانی ریال مه‌درید خه‌ون به گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌بینن.
باوكی نێیمار له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رازیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هانده‌رانی ریال مه‌درید خه‌ون به گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌بینن، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید به‌رده‌وام به‌هیوایه بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار بگوازنه‌وه.
باوكی نێیمار له به‌رسیڤێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نێیمار له هاوینی داهاتووش ناچێته ریال مه‌درید و له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له ئێستادا نیمۆ له‌گه‌ڵ سانجێرمان به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه و دوومانگی بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته.
نێیمار ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 23 یاری كردووه، 20 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌یه.