"نێیمار هۆكاری سه‌ره‌كی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید بووه"
هۆكاری رۆیشتنی زینه‌دین زێدانیش له ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاشكرا ده‌كرێت
رامۆن كاڵدیرۆن سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید به‌هۆی نێیمار بووه.
رۆمان كاڵدیرۆن سه‌رۆكی پێشووی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێـت: دوای كریستیانۆ سێیه‌مین نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه داوای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌ی كریستیانۆ ره‌ت كرایه‌وه.
كاڵدیرۆن ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ داوای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه، میدیاكانیش به گه‌رمی باسی هاتنی نێیماریان بۆ ریال مه‌درید ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له نێو به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش كریستیانۆ هه‌ستی پێكرد بوو كه نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه نێیمار بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بگوازنه‌وه، بۆیه كریستیانۆ له هاوینی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌مووانی شۆك كرد و یانه‌كه‌ی جێهێشت.
كاڵدیرۆن ده‌شڵێت: پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید سووكایه‌تی به كریستیانۆ كرد و داوای لێكردبوو 100 ملیۆن یۆرۆ بده و له یانه‌كه بڕۆ.
كاڵدیرۆن جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه هۆكاری رۆیشتنی زینه‌دین زێدانیش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌بوو كه پێرێز داواكارییه‌كانی زیزۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه، ده‌شڵێت: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی زێدان له ریال مه‌درید ئه‌وه بوو كه پێویسته پێرێز گره‌نتی مانه‌وه‌ی كریستیانۆ بدات، به‌ڵام پێرێز ئه‌و دڵنیاییه‌ی نه‌دابووه و زیزۆ و به ناراسته‌وخۆی رایگه‌یاندووه كه هه‌موو شتێك قابیلی روودانه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده ریال مه‌درید، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و پێنجاریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا و بووه گۆڵكاریی مێژوویی یانه‌ی شایانه.