له‌ باغوز 11 منداڵى كوردى ئێزدى رزگار كران

بۆ كوردستان24 چیرۆكی ژیانیان دەگێڕنەوە

K24 – باغوز:

لە ناو ئه‌و هاووڵاتييه‌ مه‌ده‌نيانه‌ى له‌ ناوچه‌ى باغوزى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رايانكردووه‌ و روويانكردووه‌ته‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌، 11 منداڵى كوردى ئێزدى دۆزرانه‌وه‌.

ئەو منداڵانە كە خەڵكی شنگالن، بۆ كوردستان24 چیرۆكی ژیانیان دەگێڕنەوە و باس لەوە دەكەن، لە كاتی رزگاركردنی شنگالەوە لە خێزانەكانیان دابڕێندراون.

بەشێك لەو منداڵانە زمانی دایكیان لەبیر كردووە و بە عەرەبی قسە دەكەن، ھیوایان وایە جارێكی دیكە بە كەسوكاریان شاد ببنەوە.