10 راستی دەگمەن و سەرسوڕهێنەر لەسەر مێژووی مرۆڤ بزانە
ئەو 10 رووداوەی دووبارە بوونەوەیان سەختە
مێژووی مرۆڤ پڕە لە رووداو و نەریتی سەیروسەمەرە و لەم بابەتەدا بە بەشێکیان ئاشنا ببە:
سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئیل، سەرەڕای ئەوەی بە دیکتاتۆرێکی گەورە دادەنرێت، بەڵام زۆر حەزی بە میوزیک کردووە و داڕێژەری شەش ئۆپێرا بووە.
.png)
بورجی پیزا لە ئیتاڵیا، هەرگیز خۆی خوار نەبووەتەوە، بەڵکو کاتێک نهۆمی دووەمیان دروستکردووە، نهۆمی یەکەم رۆچووە.
.png)
رۆناڵد ریگن وەک سەرۆکی ئەمەریکا و رۆڵگێڕ لە چەند فیلمێکدا ناسراوە، بەڵام لە راستیدا کاری پاسەوانی مەلەوانگەی کردووە و لە ماوەی ژیانی 77 کەس لە خنکان رزگار کردووە.
.png)
یەکێک لە کەسە ناودارەکانی "هیندییە سوورەکان ئەمەریکا" بەناوی "بلاکبێرد"، بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ ئەسپەکەی، کاتێک مرد، خستیانە سەر ئەسپەکەی و بەسەر ئەسپەکەیەوە نێژرا.
.png)
پێش دروستبوونی کاتژمێر و هۆشیارکەرەوە (Alarm)، خەڵکی چەند کەسێکی بە کرێ دەگرت و بەیانیان لۆبیای وشکیان دەگرتە پەنجەرەکانیان تاکو لەخەو هەڵدەستان.
.png)
گەورەترین باڵندە کە ژیابێت، درێژی هەردوو باڵەکانی 6 مەتر بووە و 60 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.
.png)
کەسایەتی ناوداریی رووسی گریگۆری یێفیمۆڤیج راسپوتن لە دەیان هەوڵی ژەهراوی کردن، تەقە کردن و لێدان رزگاری بوو، دواتر خستیانە رووباری ڤۆلگا و خنکاندیان.
.jpg)
جۆرێک ئەشکەنجە لە ئیسپانیا هەبوو بە ناوی "کەری ئیسپانی"، ئەشکەنجەدراوەکە دەخرایە سەر تەنێکی تیژ و بە هەردوو قاچیدا قورسایی هەڵدەواسرا.
.png)
خەڵکی لە شارستانیەتی مایا (گواتیمالا و مەکسیکی ئێستا) دڵێکی زیندوویان لە کەسێک دەردەهێنا و پێشکەشی خواکانیان دەکرد.
.jpg)
وەک زۆرێک لە فیرعەونەکانی دیکە، توت ئانخ ئاموون، دایکی و باوکی، خوشک و برا بوون، بەڵام وەک ئەوەی توێژینەوەکان لەسەر لاشە مۆمیا کراوەکەی ئاشکرایانکردووە، ئەو فیرعەونە کەم ئەندام بووە و نەخۆشی مەلاریاشی هەبووە.
.png)