ڤینسیۆس: نه‌ك من كه‌سمان له مێسی ناترسێین
ڤینسیۆس: پلانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له دوو كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌ك شكست به بارسێلۆنا بهێنین
ڤينسيۆس جۆنيۆر ئه‌ستێره‌ی لاوی به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید، پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له لیۆنێل مێسی ناترسێین، ده‌شڵێت: ئێمه پلانمان داناوه و ده‌مانه‌وێت له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ له جامی شا و لالیگا شكست به بارسێلۆنا بهێنین.
ڤینسیۆس جۆنیۆر دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێیان به‌رامبه‌ر لیڤانتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به ته‌واوه‌تی بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده‌ن، گوتیشی: جیهان چاوه‌ڕوانی دوو یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆن، ئێمه ده‌مانه‌وێت له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دوو یاری له بارسا ببه‌ینه‌وه.
ڤینسیۆس ده‌شڵێت: ئێستا ئێمه دڵخۆشین چونكه به شایسته‌یی 3 خاڵمان له لالیگا به‌ده‌ستهێنا، پشوویه‌ك وه‌رده‌گرین و راسته‌وخۆ خۆمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماده ده‌كه‌ین.
ڤینسیۆس گوتیشی: بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا زۆر پێویستیمان به پاڵپشتی هانده‌رانی یانه‌كه‌مانه، دڵخۆشم چونكه یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، سه‌ركه‌وتن له سانتیاگۆ بۆ میوانه‌كان زۆر سه‌خته.
ڤینسیۆس له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی گوتی: مێسی یاریزانێكی باشه، به‌ڵام هیچ كامێكمان له مێسی ناترسین.
ئه‌ستیره لاوه به‌رازیلییه‌كه ده‌شڵێت: من هێشتا ته‌مه‌نم بچووكه و خۆم به منداڵ ده‌زانم، به‌ڵام رۆژ به رۆژ ئاستم به‌ره‌و پێش ده‌چێت، چونكه هاوشانی باشترین یاریزانه‌كانی جیهان یاری ده‌كه‌م، پێشتر هیچ كه‌سێك بڕوای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد من درێسی ریال مه‌درید بپۆشم و هاوشانی ئه‌و هه‌موو یاریزانه باشانه یاری بكه‌م.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یاری چوون له كامپ نوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هاتبوو.