"سۆلاری پێش كلاسیكۆ پلانێكی شكستی هێنا"
هانده‌رانی بارسێلۆناش هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سۆلاری بۆ یاری كلاسیكۆ له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماركۆس یۆرێنتی بووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه شكستی هێناوه له په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی به مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، نووسیویه‌تی: سۆلاری بۆ یارییه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یۆرێنتی خستبووه پلانه‌كانی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌سته‌ی پزیشكی ریال مه‌درید رایانگه‌یاندووه ئه‌م یاریزانه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاماده نییه و هێشتا به رێژه‌ی 100% له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه.
ماركۆس یۆرێنتی له ژێر سه‌رپه‌رشتی سانتیاگۆ سۆلاری له شوێنی كاسێمیرۆ به‌شداریی له چه‌ند یارییه‌ك كرد و به‌شێوه‌یه‌كی نایاب ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارسه‌ر میللۆی ناوه‌رستكاری به‌رازیلی پێگه‌یشتووه كه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی بارسا كردۆته‌وه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه به رێژه‌ی 100% بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده ده‌بێت.