باتیستوتا: ریال مه‌دریدم ڕه‌تكرده‌وه و كردمه قوربانی فیۆرێنتینا
باتیستوتا: ئه‌گه‌ر چووباما ریال مه‌درید زیاتر له 200 گۆڵم تۆمار ده‌كرد
گابریێل باتیستوتا هێرشبه‌ری ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركا، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: ریال مه‌دریدم كرده قوربانی فیۆرێنتینا.
باتیستوتا له میانه‌ی لێدوانه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی له فیۆرێنتینا بووم، گرێبه‌ستی یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد و ئه‌یسی میلانم ره‌ت كرده‌وه، چونكه هه‌میشه له فیۆرێنتینا هه‌ستم به ئارامی كردووه.
باتیستوتا ده‌شڵێت: راسته له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا نازناوی زۆرم نه‌بردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر چووباما ریال مه‌درید نازناوی زۆرم ده‌برده‌وه و زیاتر له 200 گۆڵیشم تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م كاره‌م نه‌كرد، چونكه من حه‌زم له به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره نییه.
باتیستوتا گوتیشی: هیچ كاتێك حه‌زم به‌وه نه‌بووه كاپتن و سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌م بم، چونكه هه‌میشه هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كاپتن و سه‌ركرده‌ی تیپ، له شكسته‌كان پشكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
باتیستوتای ته‌مه‌ن 50 ساڵ، پێشتر 331 یاری به درێسی فیۆرێنتینا كردووه، 203 گۆڵی تۆمار كردووه، له كۆی 87 یاریش بۆ یانه‌ی رۆما 33 گۆڵی كردووه، 12 یاریشی بۆ ئینته‌ر میلان كردووه و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه و له هاوینی 2005 له یانه‌ی ئه‌لعه‌ربی قه‌ته‌ری ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.