قهرهبووى قوربانيانى دهستى تيرۆر دهكرێتهوه
قوربانیانی شەڕی داعش لە ھەرێمی كوردستان بریتین لە 1824 شەھید و زیاتر لە 10 ھەزار بریندار
K24 – ههولێر:
دەزگای شەھیدانی عێراق بەھەماھەنگی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیانی دەستی تیرۆر دەكاتەوە، پێشتر لەھەرێمی كوردستان ليژنەیەك بۆ ئەم مەبەستە پێكھات، ئێستا لێژنەكە لە لایەن دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جارێكی دیكە چالاك دەكرێتەوە و خەمڵاندن بۆ برینداران و شەھیدانی شەڕی داعش دەكرێت و دواتر بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكەن.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، قوربانیانی شەڕی داعش لە ھەرێمی كوردستان بریتین لە 1824 شەھید و زیاتر لە 10 ھەزار بریندار.
ليژنەكەش دادوەرێك سەرۆكایەتی دەكات و پێكدێت لە نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و پێشمەرگە و ناوخۆ و تەندرووستی و شەھیدان و ئەنفالكراوان و پارێزگاكان، دواتر سەردانی بەغدا دەكەن بۆ قسەكردن لەسەر میكانیزمی قەرەبووكردنەوەكان، ھەوڵی سەرەكی لێژنەكەش قەرەبووكرنەوەی قوربانیانی شەڕی تیرۆرە لەو بەشە بوودجەیەی كە بە پێی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە تەرخانكراوە، نەك لەو بەشە پارەیەی كە وەكە بەشی ھەرێمی كوردستان مانگانە لە بەغداوە دێت.