گۆڕانی ره‌نگی نینۆك ئاماژه‌ی نه‌خۆشییه
ره‌نگه هه‌ندێكیان مه‌ترسیداربن
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕان و پزیشكان رایده‌گه‌یه‌نن، گۆڕانی ره‌نگی نینۆكه‌كانی ده‌ست و قاچ و شێوه‌كانی، ره‌نگه ئاماژه بن بۆ نه‌خۆشی و ره‌نگه هه‌ندێكیان ساده و ئاسایی بن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشییانه مه‌ترسیدارن و پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
ره‌نگه هه‌ر كاتێك له باره‌ی گۆڕانی ره‌نگی نینۆكه‌وه پرسیار بكرێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی كه‌می ڤیتامینه‌كانی وه‌كو كالیسیۆم یان ته‌واوكاریی خۆراكییه‌كانی دیكه بێت، بۆیه په‌ناده‌برێته به‌ر خواردنیان، یان له رێگه‌ی حه‌ب یانیش ئه‌و خۆراكانه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه‌ی تێدایه، وێبسایتی "ڤیلت دیر ڤۆنده‌ر"یش ئه‌وه به هه‌ڵه‌یه‌كی باو و بڵاو ناوده‌بات.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته ئه‌ڵمانیه تایبه‌تمه‌نده، نینۆك، له پێكهاته‌ی مردووی پێست و رێژه‌یه‌كی كه‌می كالیسیۆم پێكدێت كه ره‌نگه 1% بێت، روونیشی ده‌كاته‌وه، په‌ڵه ورده سپییه‌كانی سه‌ر نینۆك، به گشتی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گورزه كه ره‌نگه زۆریش به ئازار نه‌بن و هه‌ستیان پێنه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێته هۆی درووست بوونی ئه‌و په‌ڵه سپیانه و هیچ زیانێكی نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گۆڕینی ره‌نگی نینۆك و لاوازبوون و گۆڕانی شێوه و زوو شكانی نینۆك، زۆرجار نیشانه‌ی كه‌می مادده‌كانی ئاسن و زینك و ڤیتامی بی بێت.
له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی زه‌ردی سه‌ر نینۆكیش، وێبسایته‌كه هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌وكردن، یانیش به‌ركه‌وتنی گورزی به‌هێز.
به‌ڵام هۆشداری له درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڵه زه‌ردانه ده‌دات كه له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌ون و ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه و لاناچن، ره‌نگه ئاماژه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بن و ره‌نگه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، نه‌خۆشی "شێرپه‌نجه‌ی پێست" بێت، به گوێره‌ی وێبسایته ئه‌ڵمانییه‌كه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، جیا له گۆڕانی ره‌نگ، گۆڕانكاری له شێوه‌ی نینۆكیش ئاماژه‌ی نه‌خۆشین، بۆ نموونه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نینۆك و چه‌مانه‌وه‌ی بۆ سه‌ره‌وه، ره‌نگه هه‌ندێكجار نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سووڕی خوێن و جگه‌ر بێت.
به گشتی وێبسایته‌كه، ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر كاتێك هه‌ستت به بوونی په‌ڵه‌ی نامۆ و گوماناوی كرد له‌سه‌ر نینۆنهكانت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان درێژه‌ی كێشا، سه‌ردانی پزیشك بكه.
سه‌رچاوه: DW
ئ. م