جووتیارێک کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و جددی بە بزنەکانی دەکات

پەیامێکیان ئاراستە دەکات

K24 – هه‌ولێر:

جووتیارێک کۆبوونەوەیەکی جددی و بەپەلە لەگەڵ بزنەکانی لەبارەی "ستراتیژی قازانج" دەکات و داوایان لێ دەکات زیاتر وەچە بخەنەوە.

"لو" جوتیارێکی وڵاتی چینە و لە کۆنفرانسێکدا بە بزنەکانی دەڵێت: "ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە و ئامانجیش لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە کە ئێوە منداڵی زیاترتان هەبێت و داهاتێکی باشتر بەدەست بهێنین".

ئەو جووتیارە دەشڵێت: "ئەگەر منداڵی زیاترتان هەبێت لە بەرامبەردا گەنمە شامیتان پێشکەش دەکەم"

لە شوێنکدا جووتیارەکە تووڕە دەبێت و بە بزنە گەورەکان دەڵێت: "دەبێت زۆر هۆشیارانە مامەڵە بکەن، دەنا بزنە بچووکەکان شوێن پێی ئێوە هەڵدەگرن و وەکو ئێوە خراپ دەردەچن".

بزنەکان تەمەنیان جیاوازە و هەندێکیان بە جددی گوێیان گرتووە و هەندێ دیکەشیان بۆیان گرنگ نییە خاوەنەکەیان چییان پێ دەڵێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و خەڵکی وەک شتێکی تەواو گاڵتە ئامێز تەماشای دەکەن.

The Daily Mail

H.J