به‌ فه‌رمی، كیپا سزایه‌كی سه‌یری به‌سه‌ردا سه‌پا

كیپا سزا درا

کێپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌ یاری كۆتایی جامی كاراباو بە فەرمی لەلایەن یانەکەیەوە سزا درا.

دوای هەڵوێستەکەی گۆڵپارێزی لاوی ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند لە یاری کۆتایی جامی کارابا بەرامبەر مانچێستەر سیتی، یانەی لەندەنی بە فەرمی سزای گۆڵپاریزی یانەکەیانیدا و بریاردرا کە مووچەی یەک هەفتەی ئەم گۆڵپارێزە پێشکەش بە رێکخراوی خێرخوازی یانەکەیان بکرێت و هیچ سزایەکی دوورخستنەوەی نەدرێت.

کیپای 24 ساڵان لە دوایین خولەکەکانی یاری یانەکەی بەرامبەر مان سیتی لە فاینالی جامی کاراباو ئامادە نەبوو فەرمانی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەکەی جێ بە جێ بکات و شوێنی خۆی بە کابایێرۆی گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەی بدات.

Fly Erbil Advertisment