گریزمان باشترین یاریزانی مێژوو دهستنیشان دهكات
گریزمان ناوی یاریزانێك ئاشكرا دهكات كه زۆر سوودی لێ وهرگرتووه
ئانتوان گریزمان یاریزانی فڕەنسی یانەی ئاتڵێکۆ مەدریدی ئیسپانی باس له سهخترین ئهو یاریزانه دهكات کە بەرامبەری یاری کردووە، و باشترین یاریزانهكانی مێژووش دهستنیشان دهكات.
ئەستێرە فرەنسیەکەی رۆخێ بلانکۆس له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا پێیوانە فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی یەکێک لەو یاریزانانەیە کە بەرامبەر یاریکردووە و تووشی زەحمەتی زۆر بووە، لە هەمان کاتدا گریزۆ، میسی و رۆنالدۆ بە باشترین یاریزانی مێژوو دەزانێت.
گریزمان لهمبارهیهوه دهڵێت: بێگومان دیێگۆ كۆستایه ئەو یاریزانەیه کە لەگەڵی زۆر ئاسوودە بم و هاورێمە، ئەو یاریزانە هەمیشە هەوڵ دەدات ئاسانکاریم بۆ بکات و هەوڵی ئەوەش دەدات کە بتوانم زیاتر سەربەست بم لە ناو یاریگە. گریزمان گوتیشی: زۆرجار ئەو پرسیارەم لێدەکرێت کە ئاخۆ باشترین یاریزانی مێژوو کێیە، منیش دەڵێم میسی و رۆناڵدۆ هەردووکیان باشترینی مێژوون، من یاری پێلێ و مارادنام نەبینیوە کە بریاریان لەسەر بدەم، بۆیە بە بروای من لیۆ و کریس باشترینی مێژوون.
گریزمان، سەبارەت بە باشترین ئەو ئەرگریکارەی کە بەرامبەری یاریم کرد بێت ئەمیشیان پیپی پۆرتوگالیە، ئەم بەرگریکارە چرکە بە چرکە چاوی لەسەر هێرشبەرەکانە و زۆر بە ووردی مامەلەیان لەگەڵدا دەکات و ناهێڵێت یاریزانی بەرامبەری ئەو پلانانەی کە راهێنەر بۆی دیاریکراون جێ بە جێ بکات.