كریستیانۆ تووشی كێشه بوو
كریستیانۆ مه‌ترسی دابڕانی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی یارییه‌كه‌ی رابردوویان له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا تووشی پێكان هاتووه و مه‌ترسی دابڕانی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌سه‌ره.
پێگه‌ی یوڤینتۆسی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه كه كریستیانۆ پشكنینی پزیشكی له ئه‌ژنۆی چه‌پی بۆ ده‌كرێت و دوایین ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی بۆ میدیاكان راده‌گه‌یه‌نێن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌یه‌وه بۆ زیاتر له 15 رۆژ له یاریكردن داببڕێت و ره‌نگه نه‌توانێت به‌شداریی له یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوایین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا نه‌یتوانی گۆڵ بكات و یوڤێنتۆس به گۆڵێكی دیبالا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له‌و یارییه‌دا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له ئه‌ژنۆی چه‌پی تووشی پێكان هات.