ڤیدیۆی پێكدادانی زیاتر له 70 ئۆتۆمۆبیل
هۆكاره‌كه‌ی به‌فربارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین بوو
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووداوێكی هاتووچۆی گه‌وره له كه‌نه‌دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تێیدا زیاتر له 70 ئۆتۆمۆبیلی جۆر و قه‌باره جیاواز پێكیانداداوه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "CTV News"ی ته‌له‌ڤزیۆنی، رووداوه‌كه له باشووری كه‌رتی ئونتاریۆی كه‌نه‌دا روویداوه، تێیدا زیانی ماددی به زیاتر له 70 ئۆتۆمۆبیل گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش بریندار بوونه، برینه‌كانیان له‌ڕووی مه‌ترسییه‌وه جۆراوجۆرن.
Vehicles have all been removed from #Hwy400 SB south of Mapleview Drive. Highway remains closed for plowing and road repairs.
— Sgt Kerry Schmidt (@OPP_HSD) February 25, 2019
Updates to follow #Barrie #PileUp #WinterStorm #WhiteOut pic.twitter.com/fqOunoH7MX
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به بوونی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر و تانكیش داوه كه له رووداوه‌كه‌دا زیانیان پێ گه‌یشتووه، له‌ناویاندا ئۆتۆمۆبیلی سووته‌مه‌نیش هه‌بووه.
له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، پۆلیسی ناوخۆی كه‌رتی ئونتاریۆ رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین به‌هۆی ته‌م و مژ روویداوه.
H.B