بارسێلۆنا له بێرنابیۆ ریال مه‌دریدی شۆك كرد و گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی شا
بارسێلۆنا به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به ریال مه‌درید هێنا
له جامی شا، بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به ریال مه‌درید هێنا و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنای كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
له گێمی دووه‌م بارسێلۆنا له نێو بێرنابیۆ ریال مه‌دریدی شۆك كرد، له خوله‌كی 50 لویس سوارێز شریتی گۆڵه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی بڕی.
دواتر له خوله‌كی 69 رافایل ڤاران گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له خۆیان تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 73 لویس سوارێز به لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیه‌می بارسای كرد و بووه خێراترین یاریزان كه له كلاسیكۆ 11 گۆڵ تۆمار بكات.
بارسێلۆنا له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاریی نێوان ڤالێنسیا و ریال بێتیس ده‌كات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌یه‌ك بگه‌ن.
.jpg)