ئيشى زۆر ئافره‌تان تووشى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان ده‌كات
زۆرتر رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى خه‌مۆكى و داهێزران ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى به‌ريتانى ده‌ريخستووه، ئه‌و ژنانه‌ى هه‌فتانه زياتر له 55 كاتژمێر كارده‌كه‌ن، زۆرتر رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى خه‌مۆكى و داهێزران ده‌بنه‌وه، به به‌راورد به‌و ژنانه‌ى هه‌فتانه 35 تا 40 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن.
توێژينه‌وه‌كه دهريشيخستووه، ئه‌و پياوانه‌ى هه‌مان ماوه كار ده‌كه‌ن، هيچ شوێنه‌وارێكى ده‌ركه‌وتنى نهخۆشييهكهيان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
توێژه‌ران ده‌ڵێن: ره‌نگه هۆكارى خه‌مۆكى ژنان بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئه‌وه‌نده كاتژمێر كار ده‌كه‌ن، له ماڵيشهوه به‌رده‌وام خه‌ريكى كارن و هاوبه‌شه‌كانيان هاوكارييان ناكه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، ئه‌و ژنانه‌ى له پشووه‌كانى كۆتايى هه‌فته‌دا كار ده‌كه‌ن، زۆرتر رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى خه‌مۆكى ده‌بنه‌وه، به به‌راورد به‌و ژنانه‌ى ته‌نيا له رۆژه ئاساييهكاندا كار ده‌كه‌ن.
له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا، 20 هه‌زار پێگه‌يشتوو له به‌ريتانيا به‌شدارييان كردووه و له ئه‌مه‌ريكاش به‌شدارانى توێژينه‌وه‌يه‌كى درێژمه‌ودا سه‌باره‌ت به خێزان به‌شداريان كردووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر