منداڵ نه‌بوون ژنان له مه‌رگ نزيك ده‌خاته‌وه
زۆرتر رووبه‌ڕووى مه‌ترسى شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى نوێ ده‌ريخستووه، ئه‌و ژنانه‌ى منداڵ ناخه‌نه‌وه، زۆرتر رووبه‌ڕووى مه‌ترسى شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه و به رێژه‌ى %72 ئه‌گه‌رى تووشبوونيان زياتره به به‌راورد به‌و ژنانه‌ى ده‌بنه دايك.
توێژه‌ران له‌و بڕوايه‌دان، گۆڕانكارى ره‌فتاريانه‌ى ئاشكرا رووده‌ده‌ن، كاتێك ئافره‌ت ده‌چێته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى و رێڕه‌وى ژيانى ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش ده‌يپارێزێت له تووشبوون به شێرپه‌نجه.
توێژينه‌وه‌كه له زانكۆى كلاگنفۆرت له نه‌مسا ئه‌نجامدراوه و توێژه‌ران زانياريان له باره‌ى باوان و حاڵه‌تى هاوسه‌رگيرى و ده‌ستمايه‌ى خێزانه‌كان بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ وه‌رگرتووه و نووسينگه‌ى ئامارى نيشتمانى نه‌مسا كارى له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌كه كردووه و %1ى دانيشتوانى ئينگلته‌را و وێڵز به‌شدارييان تێدا كردووه.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه له گۆڤارى "Scientific Reports" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه، ئه‌و ژنانه‌ى منداڵيان هه‌يه، كه‌متر رووبه‌ڕووى مردن به هۆى شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ده‌ريشى خستووه، هاوسه‌رگيرى ئه‌گه‌ر منداڵى لێ نه‌كه‌وێته‌وه، هيچ كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى ژن و پياو درووست ناكات.
توێژه‌ران نيگه‌رانى ئه‌وه‌شن، ئه‌و ژن و پياوانه‌ى هاوسه‌رگيريان كردووه و منداڵيان نه‌خستووه‌ته‌وه، زياتر هه‌ست به سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه شێوازێكى خراپ له ژيانيان په‌يڕه‌و بكه‌ن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر