پیاوێک ژووری نەشتەرگەریی بۆ جگەرەیەک جێدەهێڵێت
چەقۆیەک بە پشتییەوەیە و بە نەخۆشخانەکەدا بە دوای جگەرەدا دەگەڕێت
K24 – ههولێر:
پیاوێکی نیمچە رووت لە رووسیا لە ژووری نەشتگەری سەرەڕای ئەوەی چەقۆیەک لە پەشتیدا چەقێندراوە دێتە دەرەوە و دەچێ جگەرە بکێشێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، پیاوەکە ناوی ڤلادمیرە و تەمەنی 34 ساڵە، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لە لایەن پزیشکەکانەوە، لە ژووری نەشتگەریی دێتە دەرەوە و سوورە لەسەر ئەوەی جگەرەیەک بکێشێت.
وەک ئەوەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، پزیشکان بڕوای پێدەهێنن کە کێشانی جگەرە کاریگەری خراپ لەسەر برینەکەی دروست دەکات و ڤلادمیریش دواجار بە قسەیان دەکات.
برینەکەی ڤلادمیر چارەسەر کراوە و چووەتە ماڵەوە، پۆلیسیش دەڵێت، گومانیان لە کچە هاوڕێکەی هەیە هێرشەکەی ئەنجام دابێت و لێکۆڵینەوە دەکەن.
H.J