پیاوێک ژووری نەشتەرگەریی بۆ جگەرەیەک جێدەهێڵێت

چەقۆیەک بە پشتییەوەیە و بە نەخۆشخانەکەدا بە دوای جگەرەدا دەگەڕێت

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێکی نیمچە رووت لە رووسیا لە ژووری نەشتگەری سەرەڕای ئەوەی چەقۆیەک لە پەشتیدا چەقێندراوە دێتە دەرەوە و دەچێ جگەرە بکێشێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، پیاوەکە ناوی ڤلادمیرە و تەمەنی 34 ساڵە، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لە لایەن پزیشکەکانەوە، لە ژووری نەشتگەریی دێتە دەرەوە و سوورە لەسەر ئەوەی جگەرەیەک بکێشێت.

وەک ئەوەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، پزیشکان بڕوای پێدەهێنن کە کێشانی جگەرە کاریگەری خراپ لەسەر برینەکەی دروست دەکات و ڤلادمیریش دواجار بە قسەیان دەکات.

برینەکەی ڤلادمیر چارەسەر کراوە و چووەتە ماڵەوە، پۆلیسیش دەڵێت، گومانیان لە کچە هاوڕێکەی هەیە هێرشەکەی ئەنجام دابێت و لێکۆڵینەوە دەکەن.

H.J