به فه‌رمی، سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر رامۆس دا سه‌پا
یوێفا روونكردنه‌وه‌ه‌كه‌ی رامۆسی ره‌ت كرده‌وه سزای دا
لێژنه‌ی سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌دریدی بۆ دوو یاریی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ سڕ كرد.
سێرخیۆ رامۆس له یاری رابردووی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس كارتی زه‌ردی وه‌رگرت، به‌مه‌ش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی بۆ داهاتوو سڕكرا، به‌ڵام
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا سزادانی رامۆسی بۆ دوو یاری راگه‌یاند به هۆكاری ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كارته زه‌رده‌ی وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رامۆس راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌یاكس روونكردنه‌وه‌ی دا كه به مه‌به‌ست كارتی زه‌ردی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام یوێفا نه‌چووه ژێرباری روونكردنه‌وه‌كه‌ی و رامۆسی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس له بێرنابیۆ سڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری گه‌یشتنیان به قۆناخی داهاتووش ناتوانێت یاری بكات.