ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری باغۆز ده‌ستیپێكرد
"جگه له تیرۆریستان كه‌سی تێدا نه‌ماوه"
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری باغۆز ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ست پێكرد.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل و شه‌ڕڤانه رفێندراوه‌كانیان له ژێر ده‌ستی داعش رزگار كرد، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نته‌ری باغۆز ده‌ستی پێكرد.
بالی دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئێستا جگه له تیرۆریستان، هیچ كه‌سێكی دیكه له‌ناو باغۆزدا نه‌ماوه.
هه‌سه‌ده له 9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019ه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باغۆز، كه دوایین پێگه‌ی رێكخراوی داعشه له سووریا، ده‌ست پێكردووه، .
باغۆز، سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریایه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراقه.
ئ. م