مارێک لە شیرینی خەودا بە ژنێکەوە دەدا
دزەی کردووەتە ژووری نووستنەکەی
K24 – ههولێر:
مارێک لە رێگای تەوالێتەوە دەچێتە ژووری ژنێکی بەتەمەن و پێوەی دەدات.
رووداوەکە لە وڵاتی تایلەند روویداوە و ژنەکە کە تەمەنی 75 ساڵە لە خەوداوبووە کاتێک مارەکە دێتە ژوورەکەی.
ژنەکە بەناوی کایو سودسۆفا بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی گوتووە: "لە ناکاو ئازارێکی زۆر لە قاچمدا دروستبوو و خەبەرم بووەوە".
دەشڵێت: "کوڕەکەمم خەبەر کردەوە و بە دەنگمەوە هات، بەڵام ئێستا ناوێرم لەو ژوورە بخەوم".
ژنەکە تەندروستی باشە و تیمەکانی فریاگوزاری لە دوای رووداوەکە گەیشتوونەتە ماڵی ئەو خاتوونە و مارەکەیان "دەستگیر کردووە".
ئەو خێزانە داوا دەکەن، ئەو کەسانەی لە نزیک رووباڕ و کێڵگەکان دەژین، ئاگاداری خۆیان بن و رێگای هاتنەوە ژوورەوەی مار لە ماڵەکانیان بگرن.