ژنێک منداڵێک لە دڕندەیی دوو سەگ رزگار دەکات
خۆی دەکاتە قەڵغان و منداڵەکە لە مردن رزگار دەکات
K24 – ههولێر:
ژنێک بە گیانی خۆی منداڵێک لە قەپاڵ و چنگی دوو سەگی گەورە دەپارێزێت.
لە قاهیرەی پایتەختی میسر منداڵێک بەناوی ئیهاب لە لایەن دوو سەگەوە هێرشدەکرێتە سەری و بە سەختی بریندار دەکرێت.
سەگەکان دڕندانە قەپاڵ لە منداڵەکە دەگرن و بە زەویدا دەدەن، تاکو دوو ژن دێنە فریای و بە دوور خستنەوەی سەگێکیان و پەرژین دروستکردن، مەترسی سەر منداڵەکە ناهێڵن.
ئیهاب برینەکەی سەختبووە و لەبەر ترس و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی، پزیشکان چاودێری وردیان کردووە.
باوکی ئیهاب سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی سەگەکان تۆمارکردووە و وەک سزای سەرەتایش، خاوەنی سەگەکان بە بڕی 100 دۆلار سزادراوە.
محەمەد حوسام عەبدولرحیم، وەزیری دادیی میسر لەبارەی ئەو دۆسییەیە دەڵێت: "هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینە بەر".
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو ژنەی خۆی دەکاتە قەڵغانی منداڵەکە، منداڵەکەی نەناسیوە و ژنەکەی دیکەش خاوەنی سەگەکان بووە.
H.J