شه‌ڕڤانه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن
پێنج مانگ به‌ر له ئێستا به دیلی كه‌وتبوونه ده‌ست داعش
K24 - باغۆز:
پێنج مانگ به‌ر له ئێستا، له په‌لامارێكی داعشدا بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان به دیلی كه‌وتنه ده‌ست داعش و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باغۆزدا، ئه‌و شه‌ڕڤانانه رزگار كران.
ئێستا شه‌ڕڤانه رزگاركراوه‌كان، باسی ره‌وشی خۆیان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاند، به به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه دراون و هه‌میشه ترسیان له ژیانی خۆیان هه‌بووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كراوه.
یه‌كێك له شه‌ڕڤانه ئازادكراوه‌كان به ناوی ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: "دوای ئازادكردنم، هه‌ستم كرد تازه له دایكبوومه و وه‌ك مردووێك، كه له ناو گۆڕ هه‌ڵده‌ستێته‌وه، وا بووم".
شه‌ڕڤانان له دوایین پێگه‌ی داعش، له باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئازاد كراون، كه ناوچه‌یه‌كی هاوسنووری عێراقه و ئێستا هه‌سه‌ده چه‌كدارانی داعشی له ناوچه‌كه گه‌مارۆ داوه.
جه‌دعه، شه‌ڕڤانێكی دیكه‌ی هه‌سه‌ده‌یه و رزگار كراوه، ده‌ڵێت: "من و كوڕی مامم به‌یه‌كه‌وه بووین و له یه‌ك ژوور، له به‌ندیخانه‌یه‌كی داعش گیرابووین، هاتن ئه‌ویان برد و سه‌ریان بڕی، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شیان نیشانی من ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردم، كه وه‌ك ئامۆزاكه‌م سه‌رم ده‌بڕن".
ئ. م