به‌غدا ره‌تيكرده‌وه هێزى زياترى ئه‌مه‌ريكا رووى له عێراق كردبێت
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى عێراق، ره‌تيانكرده‌وه، هيچ هێزێكى زياترى ئه‌مه‌ريكا هاتبێته عێراق.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسرائيل، رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه.
ئه‌و كه‌ناڵانه باسيان له‌وه‌شكردبوو، ئه‌و هێزه‌ى ئه‌مه‌ريكا له رێگه‌ى ئيسرائيل و ئه‌رده‌نه‌وه هاتووه‌ته عێراق و ئامانج لێى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێرانه، كه له نزيك ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق و سووريا جێ‌گير بوون.
سايتى (ديبكا)ى ئيسرائيل باسى له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له كه‌نداو و باشوورى ئه‌وروپا، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له رۆمانيا و بولگاريا جێگيركراوون، له ئاماده‌يى ته‌واودان بۆ ئه‌وه‌ى رووبكه‌نه عێراق.
پێشتر به‌غدا چه‌ند جارێك رايگه‌ياندووه، رێگه ناده‌ن له خاكى عێراقه‌وه ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر هيچ وڵاتێكى دراوسێ.
هاوكات ژماره‌يه‌ك گرووپ و رێكخراوى شيعه ئاينزاى عێراق، دژايهتى خۆيان بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ده‌ربڕيوه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر