زێدان هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
زیزۆ: پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌م له یانه‌كه هه‌بوو ریال مه‌دریدم جێهێشت
زینه‌دین زێدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسیدا به‌ڵێنی دا هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ خزمه‌تی ریال مه‌درید بخاته‌وه گه‌ڕ، ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆ رۆژێكی تایبه‌ته و زۆر خۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌كه‌م.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زینه‌دین زێدان له مه‌راسیمی ناساندنی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید گوتی: دووباره لێره‌م، خۆشحاڵم كه جارێكی تر ئه‌ركی راهێنانی تیپێكی گه‌وره وه‌رده‌گرمه‌وه، بۆیه گه‌ڕامه‌وه چونكه من عاشقی ریال مه‌دریدم.
زیزۆ گوتیشی: من له‌م نزیكانه ده‌ژیام و زۆر له ریال مه‌درید دوورنه‌كه‌وتبوومه‌وه، ئێستاش دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه و كاركردنم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه نه‌یشارده‌وه كه پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك شت هه‌بووه یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، ده‌شڵێت: به‌هۆی هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر یانه‌كه له ریال مه‌درید رۆیشتم، ئێستاش له‌سه‌ر داخوازی پێرێزی سه‌رۆك گه‌ڕامه‌وه و به‌ڵێنی چه‌ند كارێكی پێداوم و گه‌شبینم كه دیسان له‌سه‌رده‌می ریال مه‌دریدی پێرێز ده‌توانین له كاری باش به‌رده‌وام بین.
زێدان ده‌شڵێت: وه‌ك یاریزان لێره یاریم كردووه و نازناوم به‌ده‌ستهێناوه و رووبه‌ڕووی زۆر بارودۆخی خۆش و ناخۆش بوومه‌ته‌وه و هه‌ندێكجاریش ئازاری زۆرم لێره چه‌شتووه، وه‌ك راهێنه‌ریش نازناوم بردۆته‌وه و له به‌رپرسیاریه‌تی و گه‌وره‌یی كاره‌كه‌م تێ ده‌گه‌م.
زێدان گوتیشی: له ئێستادا له دۆخێكی باش دام، چونكه ماوه‌ی 8 مانگه پشووم، له‌م ماوه‌یه‌دا ئۆفه‌ری زۆرم پێگه‌یشت، به‌ڵام هه‌مووانم ره‌ت كرده‌وه، به‌س نه‌متوانی ریال مه‌درید ره‌ت بكه‌مه‌وه.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره له ته‌واوی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه زۆر قسه له باره‌ی داهاتوو بكه‌م، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ریال گفتووگۆمان كردووه پلانمان بۆ وه‌رزی نوێ داڕشتووه، له ئێستادا ته‌نیا بیر له‌و 11 یارییه‌ی لالیگا ده‌كه‌مه‌وه كه ماومانه.
زیزۆ گوتیشی: ده‌زانم گه‌ڕانه‌وه‌ی من هه‌ندێك كه‌س دڵخۆش ناكات، به‌ڵام من له پێناو هانده‌ران و یاریزانان و سه‌رۆكی یانه‌كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و پێیان ده‌ڵێم دڵته‌نگ مه‌بن من به‌هه‌مان ستافی پێشووم لێره‌م و ئاماده‌م بۆ ریال هه‌موو شتێك بكه‌م.
زیزۆ ده‌شڵێت: هه‌موو یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌دریدم له سانتیاگۆ بینیوه و ده‌زانم وه‌رزێكی خراپه، به‌ڵام منیش كاتی خۆی لالیگام له‌ده‌ست داوه، ده‌بێت هه‌موومان بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه له یاریكردن براوه و دۆڕان هه‌یه.
زێدان ده‌شڵێت: له‌وكاتانه‌ی وازم له ریال مه‌درید هێنا بوو، له شه‌قامه‌كانی مه‌درید هه‌ندێك خه‌ڵك سووپاسیان ده‌كردم و هه‌ندێكیش به قسه‌ی خراپ به‌ره‌نگارم ده‌بوونه‌وه.