ئەمەریکا لەسەر رێککەوتنی ئێران و عێراق هاتە دەنگ
هۆشداریی دەداتە عێراق
K24 – هه‌ولێر:
نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، رێککەوتنی ئێران و عێراق بە زیان بۆ خەڵکی عێراق، ناودەبات.
برایان هووك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران، سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ عێراق، به كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی راگه‌یاندووه: "ئێران ده‌یه‌وێت عێراق بكاته پارێزگایه‌كی ئێران و رێڕەوێک بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
هۆشداریشی دا: "سه‌ردانی رۆحانی بۆ عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقدا نییه".
برایان هووك دەشڵێت:" دەبێت عێراق پشت به به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ببه‌ستێت و زۆر چاوی له ئێران نه‌بێت. چونکە بەخشینی عێراق لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، بەندە بە کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە کارەبا و وزەی ئێران".
بە گوێرەی تویتێکی جه‌واد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێران و عێراق دوێنی دووشەممە 11/03/2019، لەسەر هەماهەنگیی ئاسایشی ناوچەیی، هەڵگرتنی باجی سەر ڤیزا، هێڵی پێکبەستتنهوهی هەردوو وڵات لە رێگای شەمەندەفەر، پاککردنەوەی رووبارەکانی سەر سنوور دوای 43 ساڵ، ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش، هەماهەنگیی وزە و 20 ملیار دۆلار بارزگانی، رێککەوتوون.
H.J