به‌غدا خراپترین شاری جیهانه بۆ ژیان
به‌غدا به خراپترین شار بۆ ژیان له سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌غدا به خراپترین شار بۆ ژیان له سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
كۆمپانیای مێركێر، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه، له راپۆرتێكی تایبه‌تدا، ریزبه‌ندیی باشترین و خراپترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكردۆته‌وه.
ریزبه‌ندیی شاره‌كان له سه‌ر 10 پێوه‌ری سه‌ره‌كیی وه‌كو هه‌بوونی پێداویستیی پزیشكی، قوتابخانه، ژینگه‌ی كار، كۆمه‌ڵایه‌تی، بارودۆخی سیاسی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، هه‌بوونی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان دانراوه. كه به پێێ ئه‌و پێوه‌رانه، به‌غدا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌مین خراپترین شاری جیهانه.
دوای به‌غدا، سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و دیمه‌شق له ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌م دان.
هه‌روه‌ها ڤیه‌ننا بۆ ساڵی دووه‌م به باشترین شاری جیهان ده‌ستنیشان كرا.