روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه له‌باره‌ی پێدانی ره‌گه‌زنامه به بیانییه‌كان
تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی داوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی پێدانی ره‌گه‌زنامه به غه‌یره عێراقییه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێكی "سه‌ڵت" كه بیه‌وێت ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی به‌ده‌ست بهێنێت، پێویسته ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ نیشته‌جێبوونی به‌رده‌وام له عێراق هه‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و پاسپۆڕت و نیشته‌جێبوون له وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بڕگه یاساییانه ده‌دات، كه تایبه‌تن به پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "یاسای ژماره (26)ـی ساڵی 2006 هێشتا كاری پێ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكی سه‌ڵتیش كه بیه‌وێت ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی به‌ده‌ست بهێنێت، مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نابێت ماوه‌ی نیشته‌جێبوونی له عێراق له 10 ساڵی به‌دوای یه‌كدا كه‌متر بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، "ناكرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ی نیشته‌جێبوونیان له 10 ساڵ كه‌متره داوای ره‌گه‌زنامه بكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌و بڕیاره ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه مامه‌ڵه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه هه‌یه و به‌هۆی په‌نابه‌رێتییان ره‌گه‌زنامه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له تۆماره‌كانی ساڵی 1957 و دوای ساڵی 2003 تۆماركراون و ناسنامه‌ی باری شارستانییان پێدراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نیشته‌جێبوونیان له 10 ساڵی به‌دوای یه‌كدا كه‌متر بووه، نه‌یانتوانیوه ره‌گه‌زنامه به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م ئه‌و مامه‌ڵانه‌ش هه‌ڵگرێت".
H.B