هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی فڕۆكه‌ی بۆینگ 737 ماكس روونده‌كرێته‌وه
دوو فڕۆكه‌وان پێشتر سكاڵایان له كێشه‌ی فڕۆكه‌كه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان، به عێراقیشه‌وه، بڕیاریاندا چیدیكه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی بواری ئاسمانی، به فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 737 ماكس نه‌ده‌ن، به‌هۆی بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی فڕۆكه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، دوێنێ چوارشه‌ممه، 13ی ئادار/ مارسی 2019 رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان، چیدیكه رێگه به فڕۆكه‌ی بۆینگ 737 ناده‌ن به ئاسمانی وڵات‌دا تێپه‌ڕبێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوز، هۆكاری رێگه‌نه‌دان به‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه له فڕۆكه‌كه و پێشتریش به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌یه‌ك له هه‌مان جۆر له ئیندۆنیزیا و یه‌كێكی دیكه‌ش ئه‌سیوپیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی ئه‌مه‌ریكی، پێشتر دوو فڕۆكه‌وان، كه به‌لای كه‌مه‌وه دووجار فڕۆكه‌كه‌یان لێخوڕیوه، سكاڵایان له باره‌ی بوونی كێشه ته‌كنیكییه‌كه كردووه، به‌ڵام كۆمپانیا ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا (ناسا)، وه‌ك ئه‌ركێكی خۆبه‌خشی، زانیاری له فڕۆكه‌وانه‌كان كۆده‌كاته‌وه و دوو فڕۆكه‌وانه‌كه بۆ ئاژانسه‌كه باسی كێشه‌كه‌یان كردووه.
وه‌ك له سكاڵاكانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، فڕۆكه‌كه له‌كاتی هه‌ڵفڕین به‌شی پێشه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی "له‌ناكاو و خێرا" به‌ره‌و خواره‌وه لارده‌بێته‌وه و گرفت بۆ فڕۆكه‌وانه‌كان درووست ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی راگرتنی سیسته‌می ئۆتۆماتیكی.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌ی گرفتی درووستكردووه، كاركردنی سیسته‌می (M.C.A.S) كه دوای راگرتنی فڕۆكه‌وانی ئۆتۆماتیكی كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كان له كارنهكهوێت.
ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، چه‌ند جارێك له‌كاتی راگرتنی سیسته‌مه ئۆتۆماتیكییهكه، راسته‌وخۆ سیسته‌می (M.C.A.S) كه‌وتووه‌ته كار، به‌هۆیه‌وه دووچاری گرفت بوونه و به ئه‌سته‌م توانیویانه فڕۆكه‌كه بنشێننهوه.
یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له یه‌كێك له گه‌شته‌كان ویستوویه‌تی له فڕگه هه‌ڵبنیشێت، به‌ڵام به‌هۆی لاربوونه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌نیشتووه و ناچار بووه تێپه‌ڕبێت و به‌رزبێته‌وه، دواتر سیسته‌مه‌كه‌ی راگرتووه ئینجا نیشتووه‌ته‌وه.
ئ. م