نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: سووریا له دۆخێكی مه‌ترسیداردایه
"پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان 5 هێزه سه‌ره‌كییه‌كان له سووریا هه‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: سووریا له دۆخێكی مه‌ترسیداردایه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئێستا چه‌ندین هێز له سووریا بوونیان هه‌یه و هه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێوان ئه‌و هێزانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان ده‌بێت. ده‌شڵێت: تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌شداری دانووستانه‌كان بكه‌ن یان نا.
گیێیر پیده‌رسۆن، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك له شوێنی ستیڤان دیمستۆرا بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرا، رایگه‌یاند، 5 هێزی سه‌ره‌كی له سووریا چاڵاكن، ئه‌وانیش بریتین له سوپای ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، ئێران، توركیا و ئیسرائیل. گوتیشی پێویسته ئه‌و هێزانه هه‌ماهه‌نگییان له‌نێوان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێوانیان روو نه‌دات، چونكه له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی له‌م جۆره، ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان به گشتی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
پیده‌رسۆن له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا له‌باره‌ی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی له سووریا ئاشكرایكرد، ئه‌و كار به‌گوێره‌ی بڕیاری 2254 ده‌كات، كه ئه‌و بڕیاره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكرێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ـش له پرۆسه‌ی دانووستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا گوتی، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ به‌شداریكردنی ئه‌و هێزانه له دانوستانه‌كاندا نه‌دراوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گیێر پیده‌رسۆن وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له شوێنی ستیڤان دیمستۆرا ده‌ستبه‌كار بووه.
H.B