بێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: عێراقییه‌كان مه‌یموونن تا نه‌بنه مرۆڤ رزگاریان ناكه‌ین
داوای لێبوردنی نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
تۆمارێكی ده‌نگی بێژه‌رێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا دزه‌ی كردووه و له میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا سووكایه‌تی به عێراقییه‌كان ده‌كات و به "مه‌یموون" وه‌سفیان ده‌كات.
تۆماره ده‌نگییه‌كه هی ساڵی 2008ـه و له‌لایه‌ن ده‌زگای "میدیا ماته‌رز" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و تۆماره‌دا، تاكه‌ر كارلسن، بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"، عێراق به شوێنێكی "پیس و پڕ له مه‌یموونی سه‌ره‌تایی و نه‌زان وه‌سف ده‌كات"، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ش باس له‌وه ده‌كات، كه شایسته‌ی شه‌ڕی 2003 نه‌بوون.
كارلسن ده‌شڵێت: "هیچ هاوسۆزییه‌كم بۆ عێراقییه‌كان نییه، ئه‌وان كلینیكسی ده‌ستشۆر و چه‌نگال به‌كارناهێنن، پێویسته بێده‌نگ و گوێڕایه‌ڵ بن".
كارلسن، كه له كه‌ناڵی فۆكس نیوز، به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وان ناتوانن عێراق رزگار بكه‌ن، به یه‌ك شێوه نه‌بێت، "ئه‌ویش تا ئه‌و كاته‌ی عێراقییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن وه‌كو مرۆڤ هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن".
به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی كارلسنه‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیوز رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه و پێشتریش هه‌مان بێژه‌ر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژنان.
تا ئێستاش كارلسن، به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه داوای لێبوردنی نه‌كردووه.
ئ. م