دێرلزوور.. به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه 40 كه‌س بوونه قوربانی
ته‌قینه‌وه‌كه پاشماوه‌یه‌كی داعش بوو
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، 40 كه‌س بوونه قوربانی.
ئاژانسه سوورییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكی پاشماوه‌ی داعشه‌وه بووه و له ناوچه‌ی شۆلای سه‌ر به پارێزگای دێرزوور روویداوه، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 4 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و 36ی دیكه‌ش بریندار بوونه.
پێشبینیش ده‌كرێت به هۆی سه‌ختیی برینی هه‌ندێكیان، له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر بێت.
H.B