له سووریا 17 كه‌س به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش كوژران
ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 17 كه‌س به‌هۆی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه پاشماوه‌كانی داعش له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه رامی عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، "ئێواره‌ی دوێنێ له ئه‌نجامی ته‌قینی بۆمبێكدا له رۆژئاوای دێرزوور، 16 كه‌س كوژران، كه ژماره‌یه‌كیان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و، له هه‌مان ته‌قینه‌وه‌دا 32 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
له شارۆچكه‌ی قه‌باسینی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بیش، ئه‌مرۆ له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی پاشماوه‌ی داعش، كه به‌ر له 3 ساڵ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌و ناوچه‌یه ده‌ركراون، كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی روانگه‌ی ناوبراو، له‌ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌رسێ پارێزگای حه‌مس، حه‌ما و دێرزوور 44 هاووڵاتی به‌هۆی بۆمب و پاشماوه‌كانی داعش كوژراون، كه 5ـیان منداڵ بوون.
وه‌ك زانراوه داعش پێشتر هه‌ر شوێنێكی له عێراق و سووریا داگیركردبێت یانیش لێی ده‌ركرابێت، ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌دوای خۆی جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش له لایه‌ك بۆ په‌كخستنی پیشڕه‌وییه‌كانی هێزه دژبه‌ره‌كانیان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانی گیانی به هاووڵاتیانی سڤیل بگه‌یه‌نن.
H.B