نووسه‌رێكی دیاری عێراقی به‌مشێوه‌یه باسی هه‌ولێر ده‌كات
"تینووی هه‌ولێرم وئه‌وه‌ی له‌ده‌ستماندا پێی بهخشیوینهتهوه"
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی دیاری عێراقی، به‌ناوی "یاس خزه‌یر به‌یاتی"، له نوێترین وتاری خۆیدا، به‌ناوی "نه‌ورۆزی هه‌ولێر – نوروز اربیل"، كه به زمانی عه‌ره‌بی له ژماره (6298-6299)، رۆژی شه‌ممه 16-17ی ئاداری 2019ی رۆژنامه‌ی "الزمان" نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌سنی هه‌ولێر ده‌كات و نووسیویه‌تی: "تینووی هه‌ولێرم و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمانداوه پێی بهخشیوینیتهوه".
ئه‌و نووسه‌ره دیاره عێراقییه، له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی نیشته‌جێییه، له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هه‌ر كاتێك له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و پێ له‌سه‌ر خاكی هه‌ولێر داده‌نێم، ته‌مه‌نێكی نوێم پێده‌به‌خشێت، به سۆزه‌وه له باوه‌شم ده‌گرێت و خۆی له ناخمدا هه‌ڵده‌كۆڵێت و جێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك تێكهڵم ده‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر له دایك نه‌بوومه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه بوونم نه‌بووه".
به‌یاتی، له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، درێژه به په‌سنی هه‌ولێر ده‌دات و ده‌ڵێت: "هه‌ولێر به ده‌شت و چیا و ئاو و بۆنه مێژووییه‌كه‌ی، ئاره‌زووه كپ بووه‌كانم زیندوو ده‌كاته‌وه و دووباره هه‌ستم بۆ ژیانی پێشووم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا و له وه‌سفی به‌غدای ئێستاشدا ده‌ڵێت: "به پێچه‌وانه‌وه ئێستای به‌غدا، كه به خه‌یاڵ لێی ژیاوم و تامهزرۆیمه، چیدیكه بوونی نه‌ماوه كه له دوایین جار بۆ گه‌ڕامه‌وه و بینیم، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێشتر ده‌مناسین، نه‌ماون. هیچ شوێنێكیش نه‌ماوه قه‌ره‌بووی هۆگرییهكهم بكاته‌وه".

نووسه‌ری دیاری عێراقی، له نووسینه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌سفكردنی شاری هه‌ولێر و باس له رۆچوونی مێژوویی شاره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "اربیل كه به كوردییه‌كه‌ی هه‌ولێره، له‌لایه‌ن بابلی و ئاشوورییه‌كانه‌وه به ئه‌ربائیلۆ ناسرابوو، كه تا شوێنی ئاشوورییهكانه ژیانی تێدا مابێت، ئێستا پایته‌ختی كوردستانه و له دوای به‌غدا، به‌سره و مووسڵ، چواره‌م گه‌وره‌ترین شاره".
به‌یاتی ئه‌م جاره‌یان باس له په‌یوه‌ندی رۆحی خۆی و هه‌ولێر ده‌كات و ده‌نووسێت: "به‌ڵێ هه‌ولێر.. ئه‌وه‌م پێده‌به‌خشێت كه له‌و شاره‌ی لێی له‌دایكبوومه له‌ده‌ستمداوه، جارێكی دیكه ژیانی ساده‌ی وڵات و بازاڕه میللیه‌كه و كۆبوونه‌وه و خواردنه‌كان، بۆنی مێژوویی ده‌رده‌ن و وا ده‌كه‌ن، هه‌ست و سۆزت زیاتر بۆی بچێت".
ئه‌و نووسه‌ره، وه‌ك بڵێ ته‌واوی ژیانی خۆی له هه‌ولێر به‌سه‌ر بردبێت، له وه‌سفی شاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كه‌س تێیدا نامۆ نییه و ئه‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری وڵات، خه‌ڵك به‌هۆی شه‌ڕ و كوشت و كوشتاره‌وه ئاواره‌وه بووه، له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه و باوه‌شی سۆزی بۆ كراوه‌ته‌وه.
له وه‌سفی قه‌ڵا مێژووییه‌كه‌ی هه‌ولێریشدا ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، كه "قه‌ڵایه‌ك بووه‌ته پێناسه‌ی شارێك و شاره‌كه‌ش خۆی له قه‌ڵا مێژووییهكهدا ده‌بینێته‌وه" و ده‌ڵێت: "به رۆژ پیاسه‌ی بازاڕه‌كانی شێخه‌ڵڵا و بازاڕی سه‌وزه و به‌رده‌م قه‌ڵا ده‌كه‌م، شه‌وانیش به‌دیار نافوورهكانی ئاو، كه به گۆڵی ره‌نگاوره‌نگ رازاونه‌ته‌وه، چێژی ژیانم پێده‌به‌خشن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دڵم خۆش ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شیرینی و خوارده‌مه‌نی سه‌ر عاره‌بانه‌كانی به‌رده‌م قه‌ڵات داده‌نیشم كه خواردنی میللی ده‌فرۆشن، كه‌بابی هه‌ولێر و ماسته ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌خۆم و چای به هێل ده‌خۆمه‌وه".
باس له كولتووری فره‌یی هه‌ولێریش ده‌كات، كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوون، هه‌مان داب و نه‌ریتی خۆیان هێناوه و جوانییه‌كی دیكه‌ی به شاره‌كه به خشیوه و وڵاتێكی له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: "نهێنی جوانییه‌كه‌ی هه‌ولێر له مرۆڤه‌كان و سرووشته له خۆبووردوانهكهیدایه، كه وه‌كو مرۆڤی كورد ده‌ناسین، دژه سته‌م و زوڵمن، له ههڵسووكهوتدا راستگۆن و ساده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی كه به باشی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، توندیشن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سووكایه‌تی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌كانیشی دڵنیایه، كلیلی بوون به به‌شێك له شاره‌كه، ده‌داته هه‌موو كه‌س و كه‌س تێیدا نامۆ نییه، شارێكی دینامیكی و شارستانییه ناوه‌ڕاستی زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی، به گوڵ و سه‌وزایی پڕكراوه‌ته‌وه".
ئه‌و نووسه‌ره باس له جه‌ژنی نه‌ورۆزی هه‌ولێر ده‌كات، كه چۆن شاره‌كه به‌بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ڕازێنرێته‌وه و ده‌ڵێت: "له چاوه‌ڕوانی نه‌ورۆزدا، هه‌ولێر به جوانییه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه، كۆڵان و شه‌قامه‌كانی به ره‌نگی به‌هار داده‌پۆشرێت، بۆنی داره‌كانی توو و هه‌نجیر و هه‌نار و گوێز و گوڵی یاسه‌مین و به‌یبوون تێكه‌ڵ ده‌بن، له‌گه‌ڵ گۆرانی كوردی دڵخۆشن و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن".
له كۆتاییدا وتاره‌كه‌یدا، ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "هه‌ولێر هه‌موو بیره‌وه‌رییه خۆشه‌كانمان بیرده‌خاته‌وه، خۆشی ژیان به‌به‌ر رۆحماندا ده‌كاته‌وه، بۆیه زۆر تینووی هه‌ولێرم".

یاس خزه‌یر به‌یاتی، له 1985 دكتۆرای له سۆسیۆلۆژیای راگه‌یاندن به‌ده‌ستهێناوه. له زانكۆكانی به‌غدا، ئه‌رده‌ن، لیبیا و ئیمارات وانه‌بێژی كۆرسه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا بووه. له 1994 نازناوی ئوستادی له زانكۆی به‌غدا پێبه‌خشراوه.
له كاروانی ژیانی زانستیدا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین تێزی ماسته‌ر و دكتۆرای كردووه. بووه‌ته سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان.
له بواری میدیادا كاریكردووه و سه‌رنووسه‌ری سێ بڵاوكراوه‌ی عێراقی بووه، كه ئه‌وانیش بڵاوكراوه‌كانی (فنون، الاعلام، الجامعة) بوون.
سه‌رۆكایه‌تی چه‌ندین دامه‌زراوه و سه‌نته‌ری میدیایی و لێكۆڵینه‌وه‌یی كردووه. وه‌ك دامه‌زراوه‌ی گوێگر و بینه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی عێراق و به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆمكاری عه‌ره‌بی.
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له بواره‌كانی راگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌كان، گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریكردووه.
هه‌روه‌ها وه‌ك وانه‌بێژ و راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی میدیایی كاریكردووه، له‌وانه سه‌نته‌ری تریم، بۆ راهێنان و پێشخستنی میدیاكاران له ئیمارات.
له گۆڤار و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان چه‌ندین وتار و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاوكردووه‌ته‌وه. بۆ ساڵی 1994 نازناوی باشترین توێژی عێراقی پێ به‌خشراوه.
له باره‌ی توێژینه‌وه‌كانی، له 2005دا نازناوی باشترین توێژینه‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و له 2007 نازناوی باشترین توێژینه‌وه‌ی له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها، وه‌ك یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی زانیاری و میدیا و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، له زانكۆی عه‌جمان بۆ زانسته‌كان و ته‌كنۆلۆجیا له نێوان 2002 تا 2012 كاریكردووه.

به‌یاتی چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه، له‌وانه:
1 - الإعلام الجديد : تسونامي الثورات وجمهورية الفيسبوك.هيئة الفجيرة للثقافة والإعلام
2 - مقدمة في الصحافة .الأفاق المشرقة ناشرون .الامارات 2012.
3 - مقدمة في العلاقات العامة والإعلان.الافاق المشرقة ناشرون.الامارات 2011 .
4 - تاريخ الفكر الاجتماعي- من عصر الحكمة الى عصر العلم.المكتب المصري للمطبوعات القاهرة 2011.
5 - نظريات اجتماعية.المكتب المصري للمطبوعات القاهرة 2011.
6 - بوراتيوم الإعلام .حروب الاعصاب بالتقنيات الرقمية المكتب المصري للمطبوعات القاهرة 2008
7 - الاتصال الدولي والعربي : مجتمع المعلومات ومجتمع الورق دار الشروق الاردنية عام 2006 .
8 - مناهج البحث الإعلامي دار الحكمة للطباعة والنشر بغداد 2000.
9 - علم النفس الاجتماعي دار الشعب الموصل 1998.
10 - احتلال العقول دار الحكمة للطباعة والنشر بغداد 1991.
11 - دراسات معاصرة في الإعلام والدعاية.دراسات في علم النفس الاجتماعي.دار الحكمة للطباعة والنشر -بغداد 1990.
12 - بحوث المستمعين والمشاهدين - منهج تحليل المضمون .وزارة الثقافة والإعلام بغداد 1989.
ئ. م