هەسەدە 157 تیرۆرستی دەستگیر کرد
زۆربەیان بیانین
K24 – ههولێر:
لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا لە گوندی باغۆز، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) 157 تیرۆرستیان دەستگیرکرد کە زۆربەیان بیانین.
موستەفا بالی، گووتەبێژی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاندووە: "157 تیرۆرستی بە ئەزموون کە زۆربەیان بیانین لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باغۆز دەستگیر کران".
باغۆز دواین پێگەی داعشە لە سووریا و چەند هەفتەیەکە ئۆپەراسیۆنی هەسەدە بە یارمەتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی زۆری هاووڵاتی مەدەنی، ئۆپەراسیۆنەکە بە هێواشی بەڕێوەدەچێت.
H.J